ده‌نگی ژنانی کورد //// آوای زنان کرد
هه‌ینی 21/11/2711ی کوردی
ده‌سته‌ی کارگێری رێکخراوی ژیانی ته‌ندروستی له بیاننامه‌یه‌ک دا که ئاراسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه وێرای شه‌مه‌زار کردنی کوژرانی ژنێک به ده‌ستی شێخێک له شاری هه‌وڵێر، داوای به‌دوادا چوون و سزادانی تاو‌انبارانیان کردوه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که له خواره‌وه بخوێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه به توندی ئیدانه و مه‌حکوم و داواش له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که سنورێک بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه دابنین که به‌کاره دزێوه‌کانیان ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه و چیتر نه‌رمیان به‌رامبه‌ر نه‌نوێنن و به‌توندی سزایان بده‌ن .
ئه‌ىو رێکخراوه داواش ده‌کات وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌کێتی زانایانى ئایینی و سه‌رجه‌م زانایان و شێخانی به‌ڕێزی ته‌ریقه‌ت رێگانه‌ده‌ن ناوی به‌رزیان له‌لایه‌ن که‌سانێکی نا به‌رپرسیار بشێوێندرێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاک و بێ بوونی هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی و شه‌رعی بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز و شێرپه‌نجه و جن بۆ به‌ده‌ستهێنانی دینار و دۆلار به‌کار بهێنن.
جێی ئاماژه‌یه رووداوه‌کانی کوشتنی ژنان له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێک دوباره بۆته‌وه و له دوو رۆژی پێشووشدا کچێک له لایه‌ن باوکیه‌وه له شارۆچکه‌ی رانیه کوژرا و رێکخراوه‌کانی ژنانیش له‌و ناوچه‌یه که‌مپینێکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هێناوه.
ده‌سته‌ى کارگێڕی رێکخراوی ژیانی ته‌ندروستی
هه‌ینی 21/11/2711ی کوردی
ده‌سته‌ی کارگێری رێکخراوی ژیانی ته‌ندروستی له بیاننامه‌یه‌ک دا که ئاراسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه وێرای شه‌مه‌زار کردنی کوژرانی ژنێک به ده‌ستی شێخێک له شاری هه‌وڵێر، داوای به‌دوادا چوون و سزادانی تاو‌انبارانیان کردوه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که له خواره‌وه بخوێنه‌وه.
ئاشکرایه به‌پێی هه‌موو بنه‌ماکانی ئایینی و یاسایی، ژیانی مرۆڤ بایه‌خ و گرنگی فره‌ی هه‌یه و هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه‌کیش بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی هاوڵاتیان هێڵی سووره و هیچ خاوه‌ن ویژدانێکی زیندوو قبووڵی نیه.
بۆیه ئێمه له رێکخراوى (ژیان)ى ته‌ندروستی زۆر به توندی ئیدانه‌ى هه‌ر کارێک ده‌که‌ین ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان، له میانه‌شدا گیان‌له‌ده‌ستدانی ئافره‌تێک له شاری هه‌ولێر له ژێرده‌ستی به‌ناو شێخێک که گوایه "جن له له‌شیدایه" و لێدانی ئافره‌ته‌که تا گیان له‌ده‌ستدانی.هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه به توندی ئیدانه و مه‌حکوم و داواش له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که سنورێک بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه دابنین که به‌کاره دزێوه‌کانیان ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه و چیتر نه‌رمیان به‌رامبه‌ر نه‌نوێنن و به‌توندی سزایان بده‌ن .
ئه‌ىو رێکخراوه داواش ده‌کات وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌کێتی زانایانى ئایینی و سه‌رجه‌م زانایان و شێخانی به‌ڕێزی ته‌ریقه‌ت رێگانه‌ده‌ن ناوی به‌رزیان له‌لایه‌ن که‌سانێکی نا به‌رپرسیار بشێوێندرێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاک و بێ بوونی هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی و شه‌رعی بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز و شێرپه‌نجه و جن بۆ به‌ده‌ستهێنانی دینار و دۆلار به‌کار بهێنن.
جێی ئاماژه‌یه رووداوه‌کانی کوشتنی ژنان له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێک دوباره بۆته‌وه و له دوو رۆژی پێشووشدا کچێک له لایه‌ن باوکیه‌وه له شارۆچکه‌ی رانیه کوژرا و رێکخراوه‌کانی ژنانیش له‌و ناوچه‌یه که‌مپینێکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هێناوه.
ده‌سته‌ى کارگێڕی رێکخراوی ژیانی ته‌ندروستی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر