۱۳۹۱ آبان ۷, یکشنبه

ژنە چالاكێكی فەرهەنگیی كورد لە مەشهەد بانگهێشتی حەراسەتی فەرهەنگ و ئیرشاد كرا

ئاژانسی كوردپا: ژنە چالاكێكی فەرهەنگیی كورد لە شاری مەشهەد لەلایەن حەراسەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە بانگهێشت كراوە.

بەپێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: گوڵی شادكام ژنە چالاكی فەرهەنگیی كوردی دانیشتووی مەشهەد لەلایەن حەراسەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە بانگهێشت كراوە و دەبێ ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 7ی خەزەڵوەر سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بكات.


گوڵی شادكام یەك لەو ژنە چالاكانەی كوردی مەشهەدە كە لەباری زیندوو راگرتن و بووژانەوەی فەرهەنگ و كولتووری كورد لە باكووری خوراسان خزمەتێكی بەنرخی كردووە، ناوبراو پێداچوونەوە و هەڵەبڕیی زۆرێك لەو پرتووكە كوردییانەی كە لەوێ لە چاپ دراون لە ئەستۆ بووە و بۆ خۆشی پرتووكێكی بە زمانی كوردی بۆ مندالان بەناوی "پاچە سوور" لە چاپ داوە.

ساڵی 1390 لە كۆنفرانسی كوردۆلۆژیی زانكۆی "هەكاری" لە كوردستانی توركیە
بەشداری كردووە و بابەتێكی بە نێوی "ژن لە كولتوور و كۆمەڵگای خوراسان"دا پێشكەس كرد.

ماوەی دوو ساڵیشە دەستی داوەتە كۆكردنەوەی وشە رەسەنە كورمانجییەكان بۆ چاپی فەرهەنگی كورمانجی بەو مەبەستەش زۆربەی گوندە كوردنشینەكانی باكووری خوراسان دەگەڕێت و دەنگی بەساڵاچوان تۆمار دەكات.


سرچاوە : کوردپا

هیچ نظری موجود نیست: